ھەولێر-KDP. info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی داتاکانی راگەیاند.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەم داتایەی ڕاگەیاند:
303,000 کرێکار ئێستا دەستەبەرن (225,000ـیان لەم 5 ساڵەدا تۆمار کراون).
زیاتر لە 61,000 پڕۆژە لە سەرانسەری هەرێم دەستەبەر کراون.
هەولێر: 26,000 پڕۆژە
سلێمانی: زیاتر لە 19,000 پڕۆژە
دهۆک: 10,000 پڕۆژە
گەرمیان: 1,994 پڕۆژە
زاخۆ: 1,987 پڕۆژە
سۆران: 1,906 پڕۆژە
حکوومەت دەڵێت، ئامانج خزمەتی هێزی کار و گەرەنتیکردنی شایستە یاساییەکانیانە.