ئانتالیا-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى هاوكاریى ناوچه‌یى بۆ ڕێگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیرى.
دۆخى سووریا، كورد و پێكهاته‌كان له سووریا تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسى سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع و حكوومه‌تى سووریاى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ په‌رۆشى و هاوكارى و پشتگیری‌یان له ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.