کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان:
ئەم کڕین و فرۆشتنەی کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧-ەوە بە خەڵک و شاری کەرکووک دەکرێت بەتەواوی شەرمەزار دەکەین. ئەم ئەزیەت دانەی خەڵکی ماندووی کەرکووک لەپێناو چیدا!؟
لە جیاتی ئەوەی خزمەتی خەڵک و شاری کەرکووک بکەن کەچی ھەر ڕۆژەی پارچەیەکی لێ دەفرۆشن و گەلی کورد لەم شارە دڵ شکاو دەکەن.
ئێمە بەتەواوی ھەموو ئەو کردەوە ناتەندرووست و نا نەتەوەییانەی دەگوزەرێن ڕەتیان دەکەینەوە و ھەرگیز نابینە بەشێک لێیان. ئەمەی دەکرێ دەچێتە ناو لاپەڕە تاریکەکانی مێژوو.
ھیوا ئەحمەد مستەفا
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان
١٦ی نیسانی ٢٠٢٦