ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەھیدان، جەختی لەوە کردەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە سی و نۆیەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵێ خۆشناوەتی، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەھیدان دەکەینەوە و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و قوربانیدانی خەڵکی تێکۆشەری ئەو دەڤەرە ھەیە.
دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان بکاتەوە