Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 APR 2026 22:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ سی و هەشت ساڵەی کارەساتی ئەنفال
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە ٣٨ـەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا ڕایدەگەیەنێت، ئەنفال زوڵمێکی گەورە و وانەیەکی مێژووییە کە نابێت فەرامۆش بکرێت، جەختیش دەکاتەوە کە ئەرکی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی ئەو جینۆسایدە بکاتەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

ئەنفال برینێكی قووڵە لە دڵی هەموو خەڵكی كوردستان، یەکێکە لە گەورەترین تاوانەکان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پێشووی عێراقەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و ئامانجدار لەدژی گەلی كوردستان پیادە كرا. لە ئەنجامی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیەدا سەد و هەشتا و دوو هەزار هاووڵاتیی کورد بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێكیان كردبێت و تەنیا لەبەر كوردبوونیانەوە بێسەروشوێن و شەهید كران. هەروەها كیمیابارانكردن، تەعریب، دەركردنی بەزۆر، گۆڕینی دیموگرافی و وێرانكردنی هەزاران گوند و هەوڵدان بۆ تێكدانی هەموو بنچینەكانی ژیان لە كوردستان، بەشێكی تری ئەو تاوانانە بوو كە حكوومەتی پێشووی عێراق لەدژی گەلی كوردستان ئەنجامی داوە.

ئەنفال زوڵمێكی زۆر گەورە بوو لە هەمانكاتدا وانەیەكی گرنگە بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو كە نابێ لەژێر هیچ بارودۆخێكدا فەرامۆش بكرێت. پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتی ئەم تاوانە بە جینۆساید بناسرێت و لە ئاستی عێراقدا ئەو دڵنیاییە هەبێت کە ئەم تاوانانە لە بەرانبەر گەلی كوردستان هەرگیز دووبارە نابنەوە. هەروەها ئەركی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆسایدە بكات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە.

لە یادی سی و هەشت ساڵەی كارەساتی ئەنفالدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین، و هاوبەشی خەم و ئازاری خێزان و كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالکراوانین. 

 

مسعود بارزانی

14ی نیسانی 2026




دوایین هەواڵەکان

پەیامی لقی ٢٤ لە ٣٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 20:04:19

شەقڵاوە-KDP.info- لقی ٢٤ـی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ٣٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی دۆڵی خۆشناوەتی و بالیسان و شێخ وەساناندا ڕایدەگەیەنێت، کیمیابارانکردنی ئەم ناوچەیە گەورەترین تاوانی مرۆڤایەتی بوو و جەختیش دەکاتەوە کە ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان بکاتەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 19:04:43

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2026/4/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 19:04:49

کەرکووک-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئامادە نین ببنە بەشێک لە هیچ ڕێککەوتنێک کە لە دەرەوەی ئیرادەی راستەقینەی خەڵکی کەرکووک و لە "ژوورە تاریکەکاندا" ئەنجام درابێت.

 
بۆ دیاریكردنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو گیراون

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 16:04:31

هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "بۆ ئه‌مساڵ پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی ته‌واو كراوه‌ و 44 ڕۆژ دراوه‌ به‌ قوتابی بۆ خۆئاماده‌كردن، بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ست پێبكات، بۆیه‌ پێویست ناكات كات درێژبكرێته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ دوا بخرێت، چونكه‌ دوابخرێت قوتابی له‌ گه‌رما ناتوانی تاقیكردنه‌وه‌ بكات." 

بەهار لە خەندەی لالشدا، ڕێوڕەسمە دێرینەکانی ئێزدییان بۆ جەژن و سروشت

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 12:04:56

لالش-KDP.info- پەرستگەی لالش وەک کۆنترین پەرستگەی ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان، ساڵانە لە وەرزی بەهاردا چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی و کلتووری تێدا بەڕێوە دەچێت کە زۆربەیان پەیوەستن بە نوێبوونەوەی سروشت و مرۆڤایەتییەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact