Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 APR 2026 22:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌نفال ته‌نیا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو هەوڵی نه‌زۆكى سڕینەوەی ته‌واوى گه‌لێكى ئاشتیخواز بوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ٣٨ـەمین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا ڕایدەگەیەنێت، قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی حکوومەتی عێراقە و جەختیش دەکاتەوە کە پاراستنی قەوارەی هەرێم گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ئەمڕۆ یادی به‌ئازارى (٣٨) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه‌ سامناكه‌ى ڕژێمی پێشووی عێراق ئه‌نجامى دا كه‌ زیاتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافره‌ت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى، تیایدا بوونە قوربانی. ئه‌نفال ته‌نیا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو هەوڵی نه‌زۆكى سڕینەوەی ته‌واوى گه‌لێكى ئاشتیخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.

لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسیاریه‌تیى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه‌ قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه‌.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له‌ هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئه‌نفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكه‌ین و هه‌رچى له‌ توانادا بێت ده‌بێ خزمه‌تى زیاتر به‌ كه‌سوكارى ئەنفالکراوان بكرێت.

لەم یاده‌دا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ لێى ده‌ڕوانین.

 

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

 

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/٤/١٤




دوایین هەواڵەکان

پەیامی لقی ٢٤ لە ٣٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 20:04:19

شەقڵاوە-KDP.info- لقی ٢٤ـی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ٣٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی دۆڵی خۆشناوەتی و بالیسان و شێخ وەساناندا ڕایدەگەیەنێت، کیمیابارانکردنی ئەم ناوچەیە گەورەترین تاوانی مرۆڤایەتی بوو و جەختیش دەکاتەوە کە ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان بکاتەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 19:04:43

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2026/4/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 19:04:49

کەرکووک-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئامادە نین ببنە بەشێک لە هیچ ڕێککەوتنێک کە لە دەرەوەی ئیرادەی راستەقینەی خەڵکی کەرکووک و لە "ژوورە تاریکەکاندا" ئەنجام درابێت.

 
بۆ دیاریكردنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو گیراون

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 16:04:31

هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "بۆ ئه‌مساڵ پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی ته‌واو كراوه‌ و 44 ڕۆژ دراوه‌ به‌ قوتابی بۆ خۆئاماده‌كردن، بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ست پێبكات، بۆیه‌ پێویست ناكات كات درێژبكرێته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ دوا بخرێت، چونكه‌ دوابخرێت قوتابی له‌ گه‌رما ناتوانی تاقیكردنه‌وه‌ بكات." 

بەهار لە خەندەی لالشدا، ڕێوڕەسمە دێرینەکانی ئێزدییان بۆ جەژن و سروشت

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 12:04:56

لالش-KDP.info- پەرستگەی لالش وەک کۆنترین پەرستگەی ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان، ساڵانە لە وەرزی بەهاردا چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی و کلتووری تێدا بەڕێوە دەچێت کە زۆربەیان پەیوەستن بە نوێبوونەوەی سروشت و مرۆڤایەتییەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact