ھەولێر-KDP. info- لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە تێچووی نزیکەی 2 ملیار دینار، وێستگەی مۆبایلی (132) کەی ڤی کەوتە کار.
بۆ کەمکردنەوەی فشاری کارەبا و باشترکردنی ڤۆڵتیە، وێستگەی مۆبایلی (132) کەی ڤی لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە تێچووی نزیکەی 2 ملیار دینار کەوتە کار.
ئەم وێستگەیە خزمەتگوزارییەکی گرینگە بۆ ناوچەکانی (قەمتەران، قەرەنیاغا، گردجان، چوارقوڕنە و حاجیاوا) و دەوروبەریان، کە دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی زیاتری کارەبای ناوچەکە.