Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 13 APR 2026 22:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP.info: سێ سەد هەزار هاووڵاتی لە هەرێم تۆمار نەکراون
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- نوێنەری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، کە ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەبارەت بە لادانی پێنج ملیۆن ناوی زیادە ورد نین و جەخت دەکاتەوە کە تەنیا لە هەرێمی کوردستان 300 هەزار هاووڵاتی بەهۆی ئاستەنگە تەکنیکییەکانەوە نەیانتوانیوە خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی فۆرمی خۆراک تۆمار بکەن.

حوسێن سەبری، نوێنەری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو زانیارییانەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی کردوونەتەوە کە گوایە پێنج ملیۆن ناوی زیادە لە فۆرمی خۆراک لادراون، بەو شێوەیە نین، چونکە ڕێژەیەکی زۆری ئەو ژمارەیە ئەو کەسانەن کە لە دەرەوەی وڵاتن یان بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی لە کاتی دیاریکراودا، نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بکەن."

سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان، سەبری ئاشکرای کرد: "تەنیا لە هەرێمی کوردستان 300 هەزار هاووڵاتی لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی فۆرمی خۆراک تۆمار نەکراون. بەشێکی کەمی ئەو ژمارەیە ئەگەری هەیە ناوی دووبارە بن، بەڵام زۆرینەیان بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی یان مانەوەیان لە دەرەوەی وڵات، لە پرۆسەکە جێماون."

ناوبراو ئاماژەی بە کێشەی هاووڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد و گوتی: "کارتی نیشتمانی ئاستەنگی سەرەکییە، بەتایبەت بۆ هاووڵاتیانی ماددەی 140، کە هەندێک جار دەرهێنانی کارتەکە دوو ساڵ دەخایەنێت، بەبێ ئەو کارتەش هاووڵاتی ناتوانێت لە سیستەمەکەدا ناوی خۆی تۆمار بکات."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، حوسێن سەبری مژدەی بەو هاووڵاتیانەدا کە ناویان تۆمار نەکراوە و ڕایگەیاند: "هەموو ئەو کەسانەی لە کاتی خۆیدا نەیانتوانیوە بەشداری پرۆسەکە بکەن، ئێستا دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام لە بەرامبەر تۆمارکردنی هەر کەسێکدا بڕی شەش هەزار دینار وەردەگیرێت."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

دەڤەری ڕاپەڕین ڕووناکتر دەبێتەوە

MONDAY, 13 APRIL 2026 16:04:56

ھەولێر-KDP. info-  لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە تێچووی نزیکەی 2 ملیار دینار، وێستگەی مۆبایلی (132) کەی ڤی کەوتە کار.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ KDP.info: گەشتە نێودەوڵەتییەکان ئاسایی بوونەتەوە

MONDAY, 13 APRIL 2026 11:04:03

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشکرای دەکات کە گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئاسایی بوونەتەوە و ئاماژە بەوەش دەدات کە جووڵەی فڕۆکەوانی وردە وردە ڕوو لە زیادبوونە.

 
ماڵپەڕی KDP.info پلانی نوێی دەستەی گەشتوگوزار بڵاو دەکاتەوە

MONDAY, 13 APRIL 2026 10:04:05

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان لەبارترین ناوچەیە بۆ گەشتیاران، پلانیان هەیە لە ڕێگەی چەندین کۆڕبەند و هەماهەنگی لەگەڵ ٦٠٠ کۆمپانیای گەشتیاری، کەرتی گەشتوگوزار زیاتر ببووژێننەوە.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی

MONDAY, 13 APRIL 2026 09:04:42

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP: کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و پشووی پۆلی ١٢ دیاری دەکرێت

SUNDAY, 12 APRIL 2026 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەو قوتابخانانەی پڕۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم دەکەن بە مەرجێک چواری ئایار دوایین ڕۆژی تاقیکردنەوەکان بێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact