ھەولێر-KDP. info- بە بۆنەی هەڵبژاردنییهوه وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێیهم نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و پهیڕهوانى كهنیسهى كلدانیدا.
جەنابیان کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراو و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندن، هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گیانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یهكترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.
دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پارێزراوی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتییانى مهسیحیمان دەبین لە پاراستنی ماف و ناسنامە و مێژووى ڕەسەنیان لە ههرێمى كوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/12