Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 APR 2026 22:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەکبەر حەیدەر بۆ KDP: ئەم هەنگاوەی بەغدا نادەستوورییە و بە هیچ شێوەیەک دانی پێدا نانێین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی بەغدا بۆ گۆڕینی ناحیەکانی جەلەولا و قەرەتەپە بۆ قەزا، نادەستووری و نایاسایین و ئامانجیان بچووککردنەوەی پێگەی خانەقین و تێپەڕاندنی ماددەی 140ـە.

ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە بڕیارە نادەستوورییەکانی بۆ بەقەزاکردنی هەردوو ناحیەی قەرەتەپە و جەلەولا. بەڵام ئێمە وەکو لایەنە کوردییەکان ئەم هەنگاوانە بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە، چونکە بەپێی ماددەی 140 نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی کارگێڕی لەم ناوچانەدا بکرێت تا چارەنووسیان یەکلا دەکرێتەوە.

بەرپرسی لقی 15 ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستا بەڕێوەبەری ئەو ناحیانە بە وەکالەت کراون بە قایمقام، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و دەستوورە. گوتیشی، ''عێراق گوێ بە دەستوور نادات و بەردەوامە لەم جۆرە کارانە، بەڵام ئێمە وەک کورد بە هیچ شێوەیەک دانی پێدا نانێین و قبووڵی ناکەین، چونکە ئەم ناوچانە کوردستانیین و دەبێت بەپێی دەستوور مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

ئەکبەر حەیدەر جەختی کردەوە، کە ئەم هەنگاوانەی بەغدا بە مەبەستی پشتگوێخستنی خانەقین و نادیدەگرتنی مافەکانی کوردە لەو ناوچانە. ڕاشیگەیاند، ''ئەگەر بەهۆی دۆخی ئێستاوە نەبووایە، دەمێک بوو سەردانی بەغدامان دەکرد بۆ ڕێگریکردن لەم بڕیارانە. داوا دەکەین چارەنووسی ئەم ناوچانە تەنیا لە چوارچێوەی ماددەی 140 و بەرژەوەندیی خەڵکەکەیدا یەکلا بکرێتەوە، نەک بە بڕیاری تاکلایەنە و سەپێندراو.

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

مەترانی سریان: مێژووی پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی شانازی هەموو پێکهاتەکانە

SUNDAY, 12 APRIL 2026 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی حکومەت، پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەگەیەننە مەترانی سریان ئەرتۆدۆکس و جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان دەکەنەوە

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانەکان لە جیهان دەکات

SUNDAY, 12 APRIL 2026 15:04:32

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان.

هۆشیار سیوەیلی پێشوازی لە ڕاوێژکارێکی دەزگای ئۆیکۆسی ئەڵمانیا کرد

SUNDAY, 12 APRIL 2026 15:04:52

هەولێر -KDP. info- هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ئۆیکۆسی ئەڵمانیا کرد.

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ پاتریارکی نوێی کلدان ده‌كات

SUNDAY, 12 APRIL 2026 15:04:04

 ھەولێر-KDP. info-  بە بۆنەی هەڵبژاردنییه‌وه‌ وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌یڕه‌وانى كه‌نیسه‌ى كلدانیدا.

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

SATURDAY, 11 APRIL 2026 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان بەڕێوەچوو بە نایاسایی ناو دەبات و ڕایگەیاند، ئەو شێوازە ھەڵبژاردنە ڕەت دەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەری زۆرینەی کوردستانی نازانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact