Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 9 APR 2026 22:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حسێن قادر زوودی) دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حسێن قادر حسێن زوودی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو (حسێن قادر حسێن زوودی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حسێن قادر حسێن زوودی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی نیسانی ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: دیارکردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت

THURSDAY, 09 APRIL 2026 18:04:53

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "پارتی ئه‌ندامانی خۆی بۆ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری كردووە. دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگرانی لیژنه‌كان به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت."

مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 09 APRIL 2026 17:04:45

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌

THURSDAY, 09 APRIL 2026 15:04:41

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact