ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەممەد مستەفا محەممەد) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو (محەممەد مستەفا محەممەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەممەد مستەفا محەممەد)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ی نیسانی ٢٠٢٦