هه‌ولێر -KDP. info- ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌باره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێككه‌وتنی كۆتایی له به‌غدا ئیمزا ده‌كرێت."
د.سامی جه‌لال، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ڕێككه‌وتوون، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌موو یاسا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گه‌یشتنه ڕێکكه‌وتن."
د.سامی جه‌لال گوتیشی "بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا لە هەولێر بەڕێوە بچێت، بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ردوو شاند بچنه به‌غدا و له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق ڕێككه‌وتنی كۆتایی ئیمزا بكه‌ن، دواتر به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ده‌كات."
ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌موو یاسا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌چاو كراون، بۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه ئیمزا ده‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم