Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 21:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی لەبارەی ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران: هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی کێشەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.

بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.




دوایین هەواڵەکان

له‌ دهۆك مۆلڵەت به‌ سێ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی درا

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 18:09:48

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك مۆله‌ت به‌ سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی درا." 

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ سێكته‌ره‌كه‌ ده‌كات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:15

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ لە دیوانی دستەی گەشتوگوزار، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونی ژوان سابیر ئیسماعیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوان و پلاندانان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.

 

هاوپەیمانی نیشتمانی: یەکخستنی هێزی پێشمەرگە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:05

بەغدا-KDP. info-  هاوپەیمانی نیشتمانی پیشوازی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و هەنگاوەکەی بە گرنگ بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەسفکرد.

 

مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی کرد و پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact