ھەولێر-KDP. info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ شەھیدبوونی وەیسی ئاخر شێروانی پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمهرگهى قارهمان وهیسى ئاخر سهعید شێروانی دەکەم کە یهكێك بوو له بریندارانى هێرشی ناڕەوای مووشهكی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران کە بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ شەهید بوو .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی و هەموومان بدات .
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان