ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ شەھیدبوونی پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان (وه‌یسى ئاخر سه‌عید شێروانی) پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان (وه‌یسى ئاخر سه‌عید شێروانی) یه‌كێك له بریندارانى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى ڕۆژى 24ى ئادارى ڕابردوو له سپیلكى سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، له ئه‌نجامى سه‌ختیى برینه‌كه‌ی، گیانى له‌ده‌ست دا و شه‌هید بوو.
سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى شه‌هید به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/4/7