Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 APR 2026 22:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر گوندی زەرگەزەویی هەولێر دەکات کە تێیدا دوو هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و ڕایدەگەیەنێت، کوشتنی خەڵکی بێتاوان هیچ شەهامەتێکی تێدا نییە و ئیرادەی گەلی کوردستان بەم پەلامارانە ناشکێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی ناڕەوا كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران. ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە.

شەهید بوونی ئەو دوو هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات.

شەهیدکردنی هاووڵاتیانی سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە. ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە.

 

مسعود بارزانی

7ی نیسانی 2026




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بەشداری لە پرسەی هەردوو شەهیدی گوندی زەرگەزەوی کرد

TUESDAY, 07 APRIL 2026 18:04:09

هەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4/7، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی زورگەزراو، ئامادەی ڕێورەسمی پرسەی هەردوو شەهید مووسا ئەنوەر و موژدە ئەسعەد بوو کە ئەمڕۆ لەئەنجامی هێرشێکی درۆنی ئێراندا شەهید بوون.

 
پەیامی هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بۆ بنەماڵەی شەهید وەیسی ئاخر شێروانی

TUESDAY, 07 APRIL 2026 17:04:39

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ شەھیدبوونی وەیسی ئاخر شێروانی پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستانەوە

TUESDAY, 07 APRIL 2026 16:04:15

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ شەھیدبوونی پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان (وه‌یسى ئاخر سه‌عید شێروانی) پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەکات

TUESDAY, 07 APRIL 2026 15:04:09

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی کرد و پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەربڕی.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی: ئه‌مساڵ چوار هێنده‌ی ساڵی رابردوو باران باریوه‌

TUESDAY, 07 APRIL 2026 15:04:19

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ چوار هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوه‌، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ ماسی كۆره‌ ده‌ركه‌وتووە." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact