هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی سەر گوندێکی پارێزگای هەولێر دەکات کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەر، و داواش لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتیی خۆی لە پاراستنی گیانی سڤیلەکان جێبەجێ بکات.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن كرایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك لە گوندى زه‌رگه‌زه‌ویى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هید بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌میانم. له خودای مەزن داواکارم گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ڕه‌تکراوه‌ن. پێویسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاریه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگریكردن له‌م تاوان و هێرشه تیرۆرستییانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٧