ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە کریستیانانی کوردستان و جیهان دەکات و جەخت لە قووڵکردنەوەی بەهاکانی خۆشەویستی، یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێکهاتەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامی فازڵ میرانی بەبۆنەی جەژنی قیامە.
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قیامە، جوانترین پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە خوشک و برایانی بەڕێزی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی و لە عێراق و جیھان بە گشتی دەکەم، ئەو جەژنەی ئێوە تێیدا ئاھەنگی ھەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) دەگێڕن. حەزرەتی عیسا ھەردەم نەمامی ئاشتی و خۆشەویستیی لەم جیھانەدا ڕواندووە.
با جەژنی پیرۆزی قیامە، کە جەژنێکی تێکرای بەرەی مرۆڤایەتییە، بکەین بە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی بەھاکانی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن و درێژەدان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گەل و نەتەوەکان. ئەم جەژنە لە تێکڕای پێکھاتەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و ھیوای ژیانێکی شاد و بەختەوەر بۆ ھەمووان دەخوازین. ئومێد دەکەین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و ڕەواندنەوەی تەمی جەنگ و نائارامی.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی
٥/ ٤ / ٢٠٢٦