ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و جیھان دەکات و ھیوای قووڵتربوونی فەرھەنگی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان ھەموو پێکھاتەکاندا دەخوازێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.
ھیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە ھۆی قووڵتربوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و، خوشک و برا کریستیانەکان و سەرجەم پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر لە عێراق و ناوچەکە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
٤ی نیسانی ٢٠٢٦