Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 APR 2026 02:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی فەیلی: سەرۆک بارزانی تاکە ئومێدی ئێمەیە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، بەڵام حکوومەتی عێراق هێشتا وەک بێگانە مامەڵە لەگەڵ کوردانی فەیلی دەکات و دەشڵێت،  سەرۆک بارزانی بە پەیامە گرنگەکانی بە سێ زمانی جیاواز، جارێکی تر پشتگیریی خۆی بۆ کوردانی فەیلی دووپات کردەوە.

لە یادی ٤٦ ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلیدا، عەلی فەیلی، بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە بارەگای بارزانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دواو گوتی، ''ئەمڕۆ ٤ی نیسان ڕۆژێكی خەمناكە لە ساڵنامەی گەلی كوردستان  و ٤٦ ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا تێپەڕ دەبێت کە بەهۆی كوردبوونەوە ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و كۆمەڵكوژی و زوڵم بوونەوە و بە ڕۆژی شەهیدی کوردی فەیلی ناونراوە، ئەمڕۆش سەرۆک بارزانی بە پەیامە گرنگەکانی بە سێ زمانی جیاواز، جارێکی تر پشتگیریی خۆی بۆ کوردانی فەیلی دووپات کردەوە. 

عەلی فەیلی گوتیشی، ''ئێمە لە هەولێر بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت، بڕیاری دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەت بە کاروباری کوردانی فەیلیمان داوە کە سەرجەم ئامادەکارییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە تەواو بووە و ئەرکی ئەم سەنتەرەش بەدواداچوون دەبێت بۆ چارەنووسی ١٢ بۆ ١٨ هەزار بێسەروشوێن و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی زەوتکراوی ١٠٠ هەزار خێزانی فەیلی دەشڵێ، بەداخەوە حکوومەتەکانی عێراق لە ٢٣ ساڵی ڕابردوودا هیچ هەنگاوێکی جدییان بۆ کێشەی ناسنامە و گەڕانەوەی کوردانی فەیلی نەناوە.

بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی جەختی لەوەش کردەوە، کە بەهۆی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکەمجار کوردانی فەیلی خاوەنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیانن لە پەرلەمانی عێراق و گوتی، ''هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی بەرامبەر بە کوردانی فەیلی هیوای گەورەن، چونکە ئەو تاکە ئومێدی ئێمەیە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

بە بڕیاری مەسروور بارزانی پێنجەم کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

SATURDAY, 04 APRIL 2026 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی قۆناغێکی دیکەی پڕۆژە مرۆڤدۆستییەکەی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی تالاسیمیا دەستپێکرد و کاروانی پێنجەمی نەخۆشانی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرد.

 
فازڵ میرانی پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە کریستیانەکان دەکات

SATURDAY, 04 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە کریستیانانی کوردستان و جیهان دەکات و جەخت لە قووڵکردنەوەی بەهاکانی خۆشەویستی، یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێکهاتەکان دەکاتەوە.

 
دکتۆر پشتیوان سادق: کوردانی فەیلی بەشێکی گرنگ و ڕەسەنی مێژووی میللەتەکەمانن

SATURDAY, 04 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ئایدن مەعروف وەزیری کاروباری پێکھاتەکان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و چیا ھەرکی یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن، ڕێوڕەسمی ساڵانەی بەرز ڕاگرتنی یادی (٤٦) ساڵەی شەھیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بەڕێوەچوو.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

SATURDAY, 04 APRIL 2026 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و جیھان دەکات و ھیوای قووڵتربوونی فەرھەنگی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان ھەموو پێکھاتەکاندا دەخوازێت.

 
مەکتەبی سیاسی: ڕۆژنامەی (خەبات) جێدەستی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دیار و پێشەنگە

SATURDAY, 04 APRIL 2026 14:04:41

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە (67)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (خەبات)دا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی ڕۆژنامەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژنامەی (خەبات) هەمیشە مایەی شانازیی ڕۆژنامەگەریی کوردی و بڵندگۆی داکۆکیکردن بووە لە بنەماکانی ئازادی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact