Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 APR 2026 22:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەنداوی دووكان بۆ سەرڕێژ بوون پێویستی بە 10 مەتر ئاوی تر هەیە"
| KDP.info


دووکان-KDP. info-  ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلی باران و بەفر هەموو كانیاو و تاڤگەكان ژیاونەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوە بچووك و مامناوەندەكان، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان دەڵێ "تەنیا 10 مەتر ئاستی ئاو ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەكە، بەردەوامیش ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە."

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەندامی دووكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "ئەمساڵ داهاتێكی ئاوی زۆر باش هاتووەتە بەنداوی دووكان، تا ئێستا 800 ملیم مەتر باران باریوە، لە ساڵی ڕابردوو 230 ملیم باران باریبوو، لە ڕۆژی 15ی 3 مانگی ڕابردوو تا ئێستا 8 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرزبووەتەوە، لە مانگەكانی ڕابردووش ئاستی ئاو باش بەرز بووبووەوە."
گوتیشی "بەبەردەوامی لە سەرچاوەكانەوە ئاو دەڕژێتە بەنداوی دووكان و داهاتی ئاومان لە زیادبوونە، ئێستا تەنیا 10 مەتر ماوە بۆ سەرڕێژ بوون، كاتی دابارینی باران تاكو 1-6 ماوە، بڕوامان وایە ئاستی ئاو لە بەنداوەكە زۆر زیاتر دەبێت."
گوتیشی "لەمساڵدا داهاتی ئاومان زۆر باشبووە، زیاترە لە ئاستی ئاوی تێكڕای ساڵان، بۆ نموونە چوار هێندەی ساڵی ڕابردوو باران لە سنووری بەنداوی دووكان باریوە.
دەربارەی كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكانی كوردستان بەگشتی و من باسی بەنداوی دووكان دەكەم، لە وەرزی زستان و بەهار گلی دەدەینەوە، لە وەرزی هاوین و پایز بەپێی پلانێكی زانستی بەكاری دەهێنینەوە، سوودی بۆ خوار دەریاچەكە دەبێت."

عەزیز ڕەسووڵ
 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (د.جەرجیس حەسەن) دەکات

THURSDAY, 02 APRIL 2026 22:04:27

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (زێمار جەرجیس حەسەن) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی: دوای زاخۆ، سەنتەری ئۆتیزم لە دهۆکیش دەکەینەوە

THURSDAY, 02 APRIL 2026 21:04:19

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەنتەری هەژار بۆ ئۆتیزم لە زاخۆ كرایەوە.

 
شڤان مەحمود: بۆ خوێندنی ئەمساڵ یاداشتێكمان دایە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا

THURSDAY, 02 APRIL 2026 19:04:42

هه‌ولێر -KDP. info- سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "نۆ پێشنیارمان داوه‌ به‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بكرێت، به‌جۆرێك قوتابیان بتوانن به‌سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌واو بكه‌ن." 

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكى پشتگیریى له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ پێده‌گات

THURSDAY, 02 APRIL 2026 17:04:38

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/2 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر به‌ هێرشه‌كانى سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 
فه‌رهاد ئه‌تروشی: دۆخه‌كه‌ واده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكکۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌

THURSDAY, 02 APRIL 2026 14:04:15

به‌غدا -KDP. info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "گفتوگۆ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌رده‌وامه‌ و پێویسته‌ كورد خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌، چونكه‌ دۆخی ئێستا وا ده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact