Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 APR 2026 23:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بە ڕێژەی ٣٠٪ لە تەواوی پڕۆژەکە تەواو بووە و ٧٠٪ـی بەشی مەدەنی بڕیوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە بڕیار و پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گەورەترین و گرنگترین پڕۆژەی ئاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەرەو تەواوبوون دەچێت. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر باری دارایی لەباربیت کۆتایی ئەمساڵ خەونی لەمێژینەی چەمچەماڵییەکان دەبێتە ڕاستی.

ئەندازیار ئاری حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ''کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بە خێرایی بەردەوامە. تا ئێستا  پڕۆژەکە بە شێوەیەکی گشتی ٣٠٪  تەواو بووە و بەشی مەدەنی٧٠٪ـی تەواو بووە. ھەروەھا بەشێک لە کەلوپەلی کارەبایی و میکانیکی گەیشتوونەتە شوێنی پڕۆژەکە و گرێبەستە پێویستەکان واژۆ کراون.

ئەندازیار ئاری حەمەد گوتیشی، ''ئەم پڕۆژەیە کە سەرچاوەکەی زێی بچووکە، لە قۆناغی یەکەمدا توانای دابینکردنی ٣٤٠٠ مەتر سێجا ئاوی ھەیە لە کاتژمێرێکدا. ئەمەش نەک تەنیا ناوەندی چەمچەماڵ، بەڵکو ناحیەکانی تەکیە و ڕزگاری و زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار ھاووڵاتی سوودمەند دەکات. لە قۆناغی دووەمیشدا، ئاو دەگاتە تەواوی گوندەکانی دەوروبەری چەمچەماڵ.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ جەختی کردەوە کە ئاوی پڕۆژەکە بە کوالێتییەکی زۆر بەرز و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO) دەبێت. گوتیشی، ''ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، لە کۆتایی ئەمساڵدا (٢٠٢٦) پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئاوی پاک دەگاتە ماڵی ھاووڵاتییان.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (د.جەرجیس حەسەن) دەکات

THURSDAY, 02 APRIL 2026 22:04:27

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (زێمار جەرجیس حەسەن) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی: دوای زاخۆ، سەنتەری ئۆتیزم لە دهۆکیش دەکەینەوە

THURSDAY, 02 APRIL 2026 21:04:19

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەنتەری هەژار بۆ ئۆتیزم لە زاخۆ كرایەوە.

 
شڤان مەحمود: بۆ خوێندنی ئەمساڵ یاداشتێكمان دایە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا

THURSDAY, 02 APRIL 2026 19:04:42

هه‌ولێر -KDP. info- سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "نۆ پێشنیارمان داوه‌ به‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بكرێت، به‌جۆرێك قوتابیان بتوانن به‌سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌واو بكه‌ن." 

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكى پشتگیریى له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ پێده‌گات

THURSDAY, 02 APRIL 2026 17:04:38

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/2 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر به‌ هێرشه‌كانى سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 
"بەنداوی دووكان بۆ سەرڕێژ بوون پێویستی بە 10 مەتر ئاوی تر هەیە"

THURSDAY, 02 APRIL 2026 15:04:17

دووکان-KDP. info-  ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلی باران و بەفر هەموو كانیاو و تاڤگەكان ژیاونەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوە بچووك و مامناوەندەكان، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان دەڵێ "تەنیا 10 مەتر ئاستی ئاو ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەكە، بەردەوامیش ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact