Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 11:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ بۆ پارتی دەبێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا پرسی سەرۆکایەتیی لیژنە پەرلەمانییەکان یەکلا دەکرێتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ بەڕێوەدەبات.

د. دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بە دیاریکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق گوتی، ''پێشتر ژمارەیەک لیژنە دیاری کراون و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەو لیژنانەی کە ماون یەکلا بکرێنەوە.

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، کە بەپێی ئیستحقاقات، کورد لە پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی چوار لیژنەی بەردەکەوێت، لەو چوار لیژنەیەش، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە دەبات.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پێشمەرگە، گرێبەستێکی نەتەوەیی

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 10:09:00

زکری مووسا

کۆمەڵەی هەنگەوانان بۆ KDP.info: ئاستی بەرهەمهێنانی هەنگوینمان گەیشتووەتە ٨٠٠ تەن

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 09:09:50

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی هەنگوینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو بەرامبەر زیاتر زیادی کردووە و پێشبینی دەکرێت بگاتە زیاتر لە ٨٠٠ تۆن.

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت وەچەرخانێکی مێژوویی لە زاخۆ دروستکرد

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 23:09:08

زاخۆ-KDP.info- پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بڕیارە مێژووییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ بە ئیدارەکردنی زاخۆ. بەم بۆنەیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماری گەشەسەندن و پێشکەوتنی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی خستەڕوو و گوتی، دوای بە ئیدارەکردنی زاخۆ بە گوژمەی ٤٦٠ ملیار دینار، ٤٤٥ پڕۆژە بەگەڕ خراون. هاوکات کەرتەکانی وەبەرهێنان و پەروەردە و گەشتوگوزاریش گەشەسەندنی بێوێنە و بەرچاوییان لەو ماوەیە بەخۆیەوە بینی."

 
هەنگاوە گرنگەکانی بەدامەزراوەییکردنی سیستەمی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 21:09:29

شیلان محەمەد زەنگەنه

 
خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر تاوتوێی کرا

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 20:09:46

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی لق و بەرپرسانی ئیداری و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact