Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2026 22:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى پێگەیشت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 2026/4/1 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی بەڕێز دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیاوە پێگەیشت.

بەڕێز باراک پەیامی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی گەیاند کە تیایدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات. سەرۆک ترەمپ هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و هاوخەمیی بۆ خانەوادەی شەهیدان دەربڕیوه‌ و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بەڕێز باراک هەروەها جەختی لە پشتگیریی تەواوی سەرۆک ترەمپ و ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی کرد و پێزانینی بۆ هەڵوێست و هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی په‌یوه‌ندییه‌که‌ بوو.




دوایین هەواڵەکان

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ بۆ پارتی دەبێت

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 22:04:08

هەولێر-KDP.info- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا پرسی سەرۆکایەتیی لیژنە پەرلەمانییەکان یەکلا دەکرێتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ بەڕێوەدەبات.

 
شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 17:04:59

ھەولێر-KDP.info-  شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 دەکات

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 16:04:42

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە 2026.

كۆڕنیشێكی سه‌رده‌میانه‌ له‌ باتوفه‌ دروست ده‌كرێت

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 16:04:01

زاخۆ -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "كۆڕنیشێكی سه‌رده‌میانه‌ له‌ قه‌زای باتوفه‌ی سه‌ر به‌ زاخۆ دروست ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كه‌ین ساڵانه‌ 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی بكات." 

پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 15:04:08

ھەولێر-KDP. info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact