ھەولێر-KDP. info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە 2026.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەی توپی پێی عێراق دەخوازێت.