Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2026 23:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدان، سریان و ئاشووری لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە شادی و خۆشی بەسەربەرن.

هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە زێد و وڵاتی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و لێبووردەییە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان، بۆ لەمەودواش ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە ئەو بنەما و نەریت و کولتوورە پتەوتر بکەین، هەروەها پارێزگاری لە قەوارە شەرعییەکەمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بکەین لەو هەلومەرجە دژوارەی شەڕ، کە ناوچەکەی گرتۆتەوە.

بەو بۆنەیە دووبارە جەخت لەسەر بنەما ڕەسەن و دێرینەکانی برایەتی و تەبایی دەکەینەوە و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەو فرەڕەنگییە دووپات دەکەینەوە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ی نیسانی 2026




دوایین هەواڵەکان

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ بۆ پارتی دەبێت

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 22:04:08

هەولێر-KDP.info- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا پرسی سەرۆکایەتیی لیژنە پەرلەمانییەکان یەکلا دەکرێتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی گرینگ بەڕێوەدەبات.

 
شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 17:04:59

ھەولێر-KDP.info-  شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى پێگەیشت

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 17:04:28

ھەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 2026/4/1 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی بەڕێز دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیاوە پێگەیشت.

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 دەکات

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 16:04:42

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە 2026.

كۆڕنیشێكی سه‌رده‌میانه‌ له‌ باتوفه‌ دروست ده‌كرێت

WEDNESDAY, 01 APRIL 2026 16:04:01

زاخۆ -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "كۆڕنیشێكی سه‌رده‌میانه‌ له‌ قه‌زای باتوفه‌ی سه‌ر به‌ زاخۆ دروست ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كه‌ین ساڵانه‌ 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی بكات." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact