ھەولێر-KDP. info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت.
مسعود بارزانی
1ـی نیسانی 2026