ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نەزھەت ئەحمەد ئەرگوشی کرد، بەڕێزیان وەک ئەرکێکی مرۆیی و بەخشین بۆ کەسوکاری شەهیدان، کۆمپانیای ماریانا حەوت خانووی نیشتەجێبوون پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتی سپیلک دەکات.
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی شوان محەممەد، بەرپرسی لقی ٢٦، و ھەڤاڵانی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە بەڕێز نەزھەت ئەحمەد ئەرگوشی کرد.
بەڕێزیان خاوەنی کۆمپانیای ماریانا ــیە لە کوردستان و ئەوروپا، تەشریفیان ھێنابوو بۆ پێشکەشکردنی (٧) حەوت خانوو، بۆ شەھیدانی کارەساتی سپیلک.
شایانی باسە ھەمان کۆمپانیا ھەڵدەستێ بە دروستکردنی خانوو بۆ شەھیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە سنووری سۆران، کە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە و لەسەر ئەرکی خۆی ئەو حەوت خانووە دەبەخشێتە بنەماڵەی شەھیدانی کارەساتی سپیلک.
