هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (فەیمە عەلی)، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵ (کاروان کەلاری) و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فەیمە عەلی)ـمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزان و خزمانی خوالێخۆشبوو، ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی ئاداری ٢٠٢٦