Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 30 MAR 2026 23:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/30، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عومەر عەلی حەمەئەمین) دەکات

MONDAY, 30 MARCH 2026 23:03:41

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی حەمەئەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
هیوا ئەحمەد مستەفا سەردانی تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەکات

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:54

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، هەڤاڵ هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نەخۆشخانە سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵاـی کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:19

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

پشتیوان سادق سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە هەولێر کرد

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:54

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەریەک لە بەڕێزان چیا محەمەد هەرکی و مامۆستا کەمال، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە هەولێر کرد.

 
دیندار زێباری: بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان سەرچاوەی دارایی گرووپە لە یاسا دەرچووەکانە

MONDAY, 30 MARCH 2026 15:03:57

 ھەولێر-KDP. info-  رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دارایی بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەلێنی ئەمنیی لە سنوورەکان دروست کردووە و قاچاخچییەکان سوودی لێ دەبینن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact