Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 30 MAR 2026 23:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به‌ توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.

سەرۆک ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگیرى له‌ ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌ ناوچەکە دەکات.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگیز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.

دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ بوو؛ تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان كرده‌وه‌.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عومەر عەلی حەمەئەمین) دەکات

MONDAY, 30 MARCH 2026 23:03:41

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی حەمەئەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 30 MARCH 2026 20:03:17

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/30، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

 
هیوا ئەحمەد مستەفا سەردانی تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەکات

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:54

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، هەڤاڵ هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نەخۆشخانە سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵاـی کرد.

 
پشتیوان سادق سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە هەولێر کرد

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:54

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەریەک لە بەڕێزان چیا محەمەد هەرکی و مامۆستا کەمال، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە هەولێر کرد.

 
دیندار زێباری: بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان سەرچاوەی دارایی گرووپە لە یاسا دەرچووەکانە

MONDAY, 30 MARCH 2026 15:03:57

 ھەولێر-KDP. info-  رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دارایی بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەلێنی ئەمنیی لە سنوورەکان دروست کردووە و قاچاخچییەکان سوودی لێ دەبینن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact