Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 30 MAR 2026 23:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پشتیوان سادق سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە هەولێر کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەریەک لە بەڕێزان چیا محەمەد هەرکی و مامۆستا کەمال، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە هەولێر کرد.

​شاندەکەی پارتی لەلایەن ڕێباز بێرکۆتی، بەرپرسی نوێی مەڵبەندی سێی یەکێتییەوە پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ڕێباز بێرکۆتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

​لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەن کردەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عومەر عەلی حەمەئەمین) دەکات

MONDAY, 30 MARCH 2026 23:03:41

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی حەمەئەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 30 MARCH 2026 20:03:17

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/30، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

 
هیوا ئەحمەد مستەفا سەردانی تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەکات

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:54

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، هەڤاڵ هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نەخۆشخانە سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵاـی کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت

MONDAY, 30 MARCH 2026 19:03:19

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

دیندار زێباری: بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان سەرچاوەی دارایی گرووپە لە یاسا دەرچووەکانە

MONDAY, 30 MARCH 2026 15:03:57

 ھەولێر-KDP. info-  رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دارایی بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەلێنی ئەمنیی لە سنوورەکان دروست کردووە و قاچاخچییەکان سوودی لێ دەبینن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact