ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگە و خه‌باتگێڕى دێرین، خوالێخۆشبوو (جەوهەر قەهار گەڵاڵی)، راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگە و خه‌باتگێڕى دێرین، خوالێخۆشبوو (جەوهەر قەهار گەڵاڵی)، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارى بەڕێزیان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
خوالێخۆشبوو، دڵسۆزانه ته‌مه‌نێكى به خزمه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تى له‌پێناو گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد. له خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە هه مووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/30