ھەولێر-KDP.info- ھەردوو وەزارەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایانگەیاند، پڕۆسەی خۆێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوی ھەردوو وەزارەتدا ھاتووە: لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ی ٣ی ٢٠٢٦، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پڕۆسەی خوێندنی ئامادەبوونی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو قۆناغەکان ڕابگیرێت و خوێندن تەنھا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاسپێردراون بە وەرگرتنی ھەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بە تایبەتی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بۆ قوتابییان.
ئەم بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و بەردەوامبوونی پڕۆسەی فێربوونە لەم قۆناغەدا، بە شێوەیەک کە قوتابییان بتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانەوە لە خوێندن دانەبڕێن و کاروانەی پەروەردە و فێربوون بەردەوامیی ھەبێت.