Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 29 MAR 2026 23:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٣/٢٩ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە خاتوو ئیڤێت کووپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، خاتوو کووپەر بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و ھێرشە درۆنییەکەی دوێنێی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی؛ لە دھۆک سەرکۆنە کرد، ھەروەھا ھاوخەمی و ھاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە ھێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر ھەرێمی کوردستاندا شەھید و بریندار بوون.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ھەروەھا جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندیی بەردەوامیی ھاوکاری و پشتگیرییەکانی بەریتانیای بۆ دووپات کردنەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی خاتوو کووپەر و پشتگیری و ھاوکارییەکانی بەریتانیای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ھەرگیز بەشێک نەبووە و نابێتە بەشێک لە جەنگ.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، دوایین پێشھاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیھانەوە، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە و چڕکردنەوەی ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییھاتنی شەڕ کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات سەرکۆنەی ھێرشی سەر ماڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن

SUNDAY, 29 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات بە توندترین شێوە ھێرشە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەن و ئەم ھێرشە تەنیا بە ھێرش دانانێن بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەڵکوو بە دوژمنکارییەکی ئاشکرای دەزانن بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

 

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا: خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت

SUNDAY, 29 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو وەزارەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایانگەیاند، پڕۆسەی خۆێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

 
بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە جەوهەر قەهار گەڵاڵی بەخاکسپێردرا

SUNDAY, 29 MARCH 2026 19:03:16

ھەولێر-KDP. info- بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە جەوهەر قەهار گەڵاڵی  بەخاکسپێردراو، ئامادەبووان لە مەراسیمەکەدا جەختیان لە ڕۆڵی گرنگی ئەو فەرماندەیە کردەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی تێکۆشاندا.

 
وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئادار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

SUNDAY, 29 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار رەوانەی بەغدا دەکرێت.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی

SUNDAY, 29 MARCH 2026 17:03:08

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوکی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact