ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، لەپێناو گەیاندنی پەیامێکی پیشەیی و نیشاندانی تاوانە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جیهان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێکار و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە.
لە راگەیاندراوەکەیاندا ھاتووە، "بەپێی ڕێکارەکە، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکەین، کە ئارەزووی ڕووماڵکردن دەکەن، تیمەکانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بکەن و ڕەزامەندیی پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردن وەربگرن."