Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 29 MAR 2026 23:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی ئیماراتەوە پێگەیشت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- شه‌وى ڕابردوو، شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە خاوه‌نشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، خاوه‌نشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی خاوه‌نشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌هیان و هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵه‌كان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سه‌قامگیرى کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات سەرکۆنەی ھێرشی سەر ماڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن

SUNDAY, 29 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- کۆمەڵێ ڕووناکبیری کوردی ڕۆژھەڵات بە توندترین شێوە ھێرشە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەن و ئەم ھێرشە تەنیا بە ھێرش دانانێن بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەڵکوو بە دوژمنکارییەکی ئاشکرای دەزانن بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

 

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا: خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت

SUNDAY, 29 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو وەزارەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایانگەیاند، پڕۆسەی خۆێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت

SUNDAY, 29 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٣/٢٩ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە خاتوو ئیڤێت کووپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت.

 
بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە جەوهەر قەهار گەڵاڵی بەخاکسپێردرا

SUNDAY, 29 MARCH 2026 19:03:16

ھەولێر-KDP. info- بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە جەوهەر قەهار گەڵاڵی  بەخاکسپێردراو، ئامادەبووان لە مەراسیمەکەدا جەختیان لە ڕۆڵی گرنگی ئەو فەرماندەیە کردەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی تێکۆشاندا.

 
وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئادار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

SUNDAY, 29 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار رەوانەی بەغدا دەکرێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact