Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 29 MAR 2026 02:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان، بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم کارە هەوڵێکی ڕەتکراوەیە بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن پاتریارک مار ئاوا سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، زیان بە ئاسایش و سەقامگیری گشتی دەگەیەنێت. کەنیسەی ئاشووری هاوسۆزی و پشتگیری خۆی بۆ سەرۆکی هەرێم دووپات دەکاتەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام بدەن تاوەکو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە بکرێت.

هەروەها پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری جەخت لە گرنگیی تەبایی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە وەک برا و هاوبەش، تاوەکو ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی بپارێزرێت و گیانی لێبوردەیی لە نێوان پێکهاتەکاندا بەهێزتر بکرێت.

ئەم هەڵوێستەی کەنیسەی ئاشووری لە کاتێکدایە کە هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، کاردانەوەی فراوانی لایەنە ئایینی و نیشتمانییەکانی لێکەوتووەتەوە و وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان وەسف دەکرێت.




دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر پشووی فەرمییە

SUNDAY, 29 MARCH 2026 01:03:00

ھەولێر-KDP.info-ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر بڕیاریدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی بێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە ئارادایە.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SUNDAY, 29 MARCH 2026 00:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکیدا سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو جۆرە ھێرشانە بە ئیدانەکردن و تەلەفۆن و بروسکە و لیژنە چارەسەر نابن. دەسەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەکلایی بکەنەوە یان ئەوەتا رایبگەیێنن لە توانایاندا نییە رێگری لەو گرووپە لە یاسا بەدەرانە بکەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر ھێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بکەن.

قاسم ئەعرەجی: هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقە

SATURDAY, 28 MARCH 2026 23:03:37

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم کردەوەیە هەوڵێکی "ترسنۆکانەیە" بۆ تێکدانی یەکڕیزی و ئاسایشی نیشتمانی وڵات.

 
ڕۆژئاوای کوردستان هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی ئیدانە دەکات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 23:03:11

هەولێر-KDP.info- سەرکردایەتی و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە هەمیشە لەگەڵ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبن.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپاوە پێگەیشت

SATURDAY, 28 MARCH 2026 23:03:25

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە بەڕێز کلیمێنس سێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراقەوە پێگەیشت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact