Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 29 MAR 2026 02:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپاوە پێگەیشت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە بەڕێز کلیمێنس سێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراقەوە پێگەیشت.

لە پەیامەکەدا، نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەیان کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک. هەروەها خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی کە هێرشەکە هیچ قوربانییه‌كى لێ نەکەوتووەتەوە.

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە توندوتیژییە نابەرپرسانەیە مەترسیی پەرەسەندنی زیاتری دۆخە هەستیارەکەی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستانی لێ دەکەوێتەوە. جەختیشی کردەوە کە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم کارە ڕادەستی دادگا بکرێن، چونکە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە دەوڵەتییەکان و ئەو بەرپرسانەی نوێنەرایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، یان بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، کارێکی تاوانکارییە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

لە کۆتاییی پەیامەکەدا، داوا لە هەموو لایەک کراوە پشتگیریی هەوڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە ناوخۆی عێراق و پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیام و هەڵوێستی باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندامی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیری کرد.




دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر پشووی فەرمییە

SUNDAY, 29 MARCH 2026 01:03:00

ھەولێر-KDP.info-ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر بڕیاریدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی بێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە ئارادایە.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SUNDAY, 29 MARCH 2026 00:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکیدا سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو جۆرە ھێرشانە بە ئیدانەکردن و تەلەفۆن و بروسکە و لیژنە چارەسەر نابن. دەسەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەکلایی بکەنەوە یان ئەوەتا رایبگەیێنن لە توانایاندا نییە رێگری لەو گرووپە لە یاسا بەدەرانە بکەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر ھێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بکەن.

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 23:03:18

هەولێر-KDP.info- پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان، بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم کارە هەوڵێکی ڕەتکراوەیە بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری.

 
قاسم ئەعرەجی: هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقە

SATURDAY, 28 MARCH 2026 23:03:37

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم کردەوەیە هەوڵێکی "ترسنۆکانەیە" بۆ تێکدانی یەکڕیزی و ئاسایشی نیشتمانی وڵات.

 
ڕۆژئاوای کوردستان هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی ئیدانە دەکات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 23:03:11

هەولێر-KDP.info- سەرکردایەتی و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە هەمیشە لەگەڵ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact