Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 28 MAR 2026 23:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر شاری دهۆک و شوێنی حەوانەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەوڵێکی نەزۆکن بۆ تێکدانی ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی پارتی:

بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە دەکەین کە لە شاری دهۆک کرایە سەر جێگای حەوانەوەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تری پارێزگای دهۆک.

ئەم جۆرە پەلامارانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و تەنها بەئامانج گرتنی بەڕێزیان نیە، بەڵکو دەستدرێژیەکی ئاشکرایە بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەوڵێكی نەزۆكانەیە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاشتەوایی سەرجەم عێراق و ئاشكرایە هەرێمی کوردستان بەردەوام خۆی بەدوور گرتووە و بێلایەن بووە لە ململانێ و شەڕە ناوچەییەکاندا، و نایەوێت ببێتە بەشێک لە هیچ ئاڵۆزییەک.

پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق وەڵامێکی یەکلاییکەرەوە و کرداریی بەرامبەر بەو گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووانە هەبێت، كە بەردەوام و بێپاساو هێرش و پەلامار دەكەنە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوەكانی هەرێم، تاوەکو چیتر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق نەخەنە بەردەم هەڕەشە و ناسەقامگیرییەوە.

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 22:03:15

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم، بە توندرین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت، هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەر.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

SATURDAY, 28 MARCH 2026 21:03:19

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 28 MARCH 2026 21:03:31

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە شاری دهۆک شەرمەزار کرد و جەختی کردەوە کە بە ئامانجگرتنی سەرکردایەتیی سیاسی و ئاسایشی هاووڵاتییانی کوردستان هێڵی سوورە.

 
لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن

SATURDAY, 28 MARCH 2026 21:03:24

هەولێر-KDP.info- پاش هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر شاری دهۆک و بەئامانجگرتنی شوێنی حەوانەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پارت و بزووتنەوە سیاسییەکانی کوردستان و تورکمان، لە ڕاگەیێندراوی جیادا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان کرد و داوایان لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ گرووپە لە یاسادەرچووەکان دابنێن.

 
فراکسیۆنی پارتی: سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین

SATURDAY, 28 MARCH 2026 20:03:10

هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەم پەلامارانە، بەشێکن لەو زنجیرە هێرشە دوژمنکارانەیەی کە ماوەیەکە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان و نانەوەی پشێوی ئەنجام دەدرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact