Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 28 MAR 2026 23:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبەی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) دەوامی فەرمیی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دەوام لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم، ئەم روونکردنەوەی راگەیاند:

لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز، سبەی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) دەوامی فەرمیی ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەست پێ دەکاتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکان، فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە بەتەواوی پابەند دەبن.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

28 ئازار 2026




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 22:03:15

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم، بە توندرین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت، هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەر.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

SATURDAY, 28 MARCH 2026 21:03:19

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 28 MARCH 2026 21:03:31

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە شاری دهۆک شەرمەزار کرد و جەختی کردەوە کە بە ئامانجگرتنی سەرکردایەتیی سیاسی و ئاسایشی هاووڵاتییانی کوردستان هێڵی سوورە.

 
لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن

SATURDAY, 28 MARCH 2026 21:03:24

هەولێر-KDP.info- پاش هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر شاری دهۆک و بەئامانجگرتنی شوێنی حەوانەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پارت و بزووتنەوە سیاسییەکانی کوردستان و تورکمان، لە ڕاگەیێندراوی جیادا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان کرد و داوایان لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ گرووپە لە یاسادەرچووەکان دابنێن.

 
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

SATURDAY, 28 MARCH 2026 20:03:58

هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر شاری دهۆک و شوێنی حەوانەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەوڵێکی نەزۆکن بۆ تێکدانی ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact