Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 28 MAR 2026 15:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی خوێندنی باڵا وردەکاریی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکانی ڕاگەیاند
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن ئاماژە بەوە دەکات بە پیادەکردنی چەند خاڵێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕۆژی٢٩ی٣وە دەست بە خوێندن دەکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، دەوام لەناو ھۆڵەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە و زانکۆکان ڕاسپێردراون گرنگی زیاتر بە وانە پراکتیکییەکان بدەن.

ئاماژە بەوە دراوە بە بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومی و ناحکوومییەکان دەبێت:

١. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٣/٢٨) دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت بۆ پێشوازی کردن لە قوتابییان و خوێندکاران.

٢. زانکۆکان دەسەڵاتییان ھەیە بۆ پێداچوونەوە بەڕێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن ئەگەر پێویست بکات.

٣. زانکۆکان ئەولەویەت دەدەن بە وانە کرداری و پراکتیکییەکان بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کات.

٤. پرۆسەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی پێداگۆجی و خوێندنی سەنتەرەکانی زمان بەپێی پلان و بەرنامەی پێشووی خۆیان بەڕێوەدەچن.

٥. قوتابییان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا ئەگەر بەھۆی ئەم ماوەی پشووی ڕابردوو کاتی فەرمی خوێندنیان تەواو بووە و نەیانتوانیوە گفتوگۆی نامەکانییان بکەن ئەوا قەرەبووی ئەو ماوەیە دەکرێنەوە.

٦. بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دەروونی و سەلامەتی گیانی خوێندکاران پێویستە لەسەر زانکۆکان ئاسانکاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەرجێک کار نەکاتە سەر کواڵیتی خوێندن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت دەکاتەوە بەھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆکان بەووردی و بەردەوام ھەڵسەنگاندن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، لەحاڵەتی ھەر پێشھات و گۆڕانکارییەک ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.




دوایین هەواڵەکان

سبەی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) دەوامی فەرمیی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە

SATURDAY, 28 MARCH 2026 14:03:08

ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دەوام لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم، ئەم روونکردنەوەی راگەیاند:

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە پێدەگات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 13:03:43

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند و دەرهێنەر (مەهدی ئومێد) دەکات

SATURDAY, 28 MARCH 2026 13:03:12

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی کورد (مەهدی ئومێد) پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

 
هەولێر.. هۆڵی نوێی نەشتەرگەریی هەناوبینی لە نەخۆشخانەی ئافرەتان کرایەوە

SATURDAY, 28 MARCH 2026 13:03:43

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، پڕۆژەیەکی گرنگی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر کرایەوە.

 
وەزارەتی پەروەردە: بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

FRIDAY, 27 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەست پێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact