Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 27 MAR 2026 22:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قاهیرە.. یادی نەورۆز بوو بە شوێنی ڕێزگرتن لە شەهیدانی پێشمەرگە
| KDP.info


قاهیرە-KDP.info- مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی ٢٧٢٦ـی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی عێراق و میسر کردەوە، لە یادەکەدا ئامادەبووان وەک وەفایەک بۆ گیانی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی هێرشەکانی ئەم دواییە، خولەکێک بێدەنگ وەستان.

یادەکە بە ئامادەبوونی د. موهەنەد موحسین ئەلمەیاحی، جێگری باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە و ژمارەیەک کەسایەتیی دیپلۆماتی باڵیۆزخانە، پەرلەمانتارانی میسر، ئەکادیمی، میدیاکاران، و قوتابیانی عێراقی و کورد لە زانکۆکانی میسر بەڕێوە چوو.

لە میانی وتارەکەیدا، جێگری باڵیۆزی عێراق داوای لە ئامادەبووان کرد سوورەتی فاتیحە بۆ گیانی شەش شەهیدی پێشمەرگەی کوردستان بخوێنن و ڕایگەیاند، ''عێراق هێرش بۆ سەر هێزە نیشتمانییەکانی و خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە نەورۆز جەژنێکی نیشتمانییە و برایەتیی نێوان پێکهاتەکان بەهێزتر دەکات، و کورد هاوبەشی ڕاستەقینەی نیشتمانە. ئەلمەیاحی ستایشی سەرکەوتوویی مەکتەبی پارتی کرد لە قاهیرە بۆ کۆکردنەوەی عێراقی، کورد و میسرییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە کلتووری و فیکرییەکان.

هاوکات نوور ئەلعەقەد، خانمە میدیاکاری میسری، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، نیگەرانیی خۆی بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ٣٠ـی دیکە لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی و هیوای ئاشتی بۆ گەلی کورد خواست.

دواتر شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ''نەورۆز سەرەتای بەهار و ساڵی نوێی کوردییە، ڕۆژی سەرکەوتنی دادپەروەرییە بەسەر زۆرداریدا. کورد زوڵمێکی زۆری چەشتووە و تەنانەت یادکردنەوەی نەورۆزیشی لێ قەدەغە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نەورۆز جەژنێکی جیهانییە و نەتەوە یەکگرتووەکان و یونسکۆ وەک ڕۆژی ئاشتی و بەهایەکی مرۆیی ناساندوویانە.

حەبیب جەختی لەوەش کردەوە، ''کوردستان پەیامی خۆشەویستی و ئاشتییە، ئەمڕۆش هەولێری پایتەخت بە حیکمەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی بووەتە ماڵی ئارامی هەموو عێراقییەکان بەبێ جیاوازی. سەرۆک بارزانی پیاوی ئاشتییە لە سەردەمێکدا کە جیهان تینووی ئاشتییە.

سەبارەت بە هێرشەکانی سەر پێشمەرگە، بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە گوتی، ''دوژمنانی ئازادی ویستیان ئەم جەژنەمان لێ تێکبدەن بە شەهیدکردنی شەش پێشمەرگە و بریندارکردنی ٣٠ـی دیکە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان فاکتەری ئاشتییە. 

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ئامادەبووان وەک وەفایەک بۆ گیانی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی هێرشەکانی ئەم دواییە، خولەکێک بێدەنگ وەستان وەک ڕێزگرتنێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە و سەرجەم شەهیدانی ئازادی لە عێراق و میسر.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە: بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

FRIDAY, 27 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەست پێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سه‌ره‌خۆشیی لە کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاوه‌ پێده‌گات

FRIDAY, 27 MARCH 2026 12:03:42

هەولێر-KDP.info- دوێنێ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٦/٣/٢٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.

 
ئامادەگیی سیاسی و ئەمنی و سەربازی

FRIDAY, 27 MARCH 2026 11:03:16

فازڵ میرانی

 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

THURSDAY, 26 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پشتیوانی ئەمەریکای بۆ ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکات

THURSDAY, 26 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشی مووشەکە بالیستییەکەی ئێران بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact