ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پشتیوانی ئەمەریکای بۆ ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و ھاوخەمی خۆی بۆ شەھیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و ھاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و ئاڵنگارییە ئابوورییەکان تاوتوێ کران.