ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریندارەکانی پیشمەرگەی بەسەرکردەوەو، سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، پێشمەرگە بریندارەکانی بەسەرکردەوە کە بە مووشەکی ئێرانی لە دەڤەری سۆران بریندار بوون.
سەرۆکی حکوومەت سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن.
سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی تەندروستیشی راسپارد کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجام بدەن.