هه‌ولێر -KDP. info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بوو كاره‌با كه‌می كرد، ئێستا جارێكی دیكه به‌رهه‌م زیادی کردووە و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكین كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه."
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و گرفت له كاره‌بای دهۆك و هه‌ولێر دروست بوو و به‌هۆی ناجێگیری دۆخی كه‌شوهه‌وا کارەبا کوژایەوە، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو و دۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌تەوە، بۆیه ئێستا 65%ی خەڵک كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ماویشن نزیكه‌ی 23 كاتژمێر كاره‌بایان هه‌یه."
ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی "پێشتر به‌رهه‌می كاره‌با 4هه‌زار و 500 مێگه‌وات بوو، به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی دروست بوو كه‌میكرد، ئێستا جارێكی دیكه به‌رهه‌م زیاد بووەته‌وه و گه‌یشتووه‌تە 3هه‌زار و 500 مێگه‌وات، به‌رده‌وام كاری تێدا دەکرێت تاوه‌كو دەگەڕێتەوە دۆخی جاران."
بڵند ئیبراهیم