Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 MAR 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری سەبری حەفزوڵڵا نێروەیی دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا خەمباریی خۆی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر (سەبری حەفزوڵڵا نێروەیی) دەربڕی. سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان زانی..

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا پێشمەرگەیێ هەردوو شۆرەشێن ئەیلوول و گولانێ و هەلگرێ مێدالا بارزانیێ نەمر (سەبری حەفزوڵڵا نێروەیی)، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا وان یا بەڕێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب ماڵبات و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵێت وی ببەخشیت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ




دوایین هەواڵەکان

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکات

THURSDAY, 26 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشی مووشەکە بالیستییەکەی ئێران بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات.

 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

THURSDAY, 26 MARCH 2026 17:03:54

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پرسنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌برى حه‌فزوڵڵا نێروه‌یى، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، راگەیاند.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشمەرگە بریندارەکانی بەسەرکردەوە

THURSDAY, 26 MARCH 2026 17:03:57

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریندارەکانی پیشمەرگەی بەسەرکردەوەو،  سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن. 

زانیاری ورد له‌باره‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی كاره‌بای نیشتمانی

THURSDAY, 26 MARCH 2026 16:03:22

هه‌ولێر -KDP. info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بوو كاره‌با كه‌می كرد، ئێستا جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌م زیادی کردووە و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكین كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌."

 
مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسروور بارزانی کرد

THURSDAY, 26 MARCH 2026 15:03:19

زاخۆ-KDP. info-  مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ، لە بروسکەیەکی هاوخەمیدا بۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر دەربڕی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact