Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 MAR 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سیاسەتڤان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە "بە خەم و کۆڤانێکی مەزن هەواڵی گیانبەختکردنی شەش پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکەمان بیست. ئەمە خەمێکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ ماڵبەتەکانیان، بەڵکوو بۆ تەواوی گەلی ئێمە. سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بە کەسوکاریان و ئێوەی بەڕێز و گشت پێشمەرگە ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

یاد و یادەوەرییان لە دڵی گەلی ئێمەدا دەژی و ڕێگەیان بەردەوام دەبێت".

سەرۆکی حکوومەت لە وەڵامی پەیامەکەدا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوخەمییەکە، جەختی کردەوە کە شەهیدەکانمان هەمیشە لە دڵی گەلی کوردستاندا زیندوون و ڕێ و ڕێبازەکەشیان بەردەوام و سەرکەوتنیش بۆ گەلی کوردستان دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکات

THURSDAY, 26 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشی مووشەکە بالیستییەکەی ئێران بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات.

 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

THURSDAY, 26 MARCH 2026 17:03:54

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پرسنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌برى حه‌فزوڵڵا نێروه‌یى، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، راگەیاند.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشمەرگە بریندارەکانی بەسەرکردەوە

THURSDAY, 26 MARCH 2026 17:03:57

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریندارەکانی پیشمەرگەی بەسەرکردەوەو،  سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن. 

زانیاری ورد له‌باره‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی كاره‌بای نیشتمانی

THURSDAY, 26 MARCH 2026 16:03:22

هه‌ولێر -KDP. info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بوو كاره‌با كه‌می كرد، ئێستا جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌م زیادی کردووە و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكین كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌."

 
مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسروور بارزانی کرد

THURSDAY, 26 MARCH 2026 15:03:19

زاخۆ-KDP. info-  مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ، لە بروسکەیەکی هاوخەمیدا بۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر دەربڕی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact