Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 MAR 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP: دۆخی غاز و کارەبا ئاسایی دەبنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، دۆخی کارەبا و غاز لە ماوەیەکی نزیکدا ئاسایی دەبنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە دابەشکردنی غاز بە سیستەمی کارت بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕێگری لە قۆرغکاری بکرێت.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکە دروست بوون، کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غازی ڕاگرتبوو، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی کێشەی کارەبا و غاز و کاتێک گەیشتە ئەوەی بەرهەم بگاتە سفر، بەڵام ئێستا دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان کراوەتەوە و بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەگەر گرفت دروست نەبێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

کاکەشین گوتیشی، ''ئێمە سیستەمێکمان بۆ دابەشکردنی غاز داناوە کە بە کارت غاز دابەش دەکرێت، بەمەش کەس بێبەش نابێت و تاوەکو هەمووان غاز وەرنەگرن، کەس ناتوانێت دووبارە وەریگرێتەوە، بریکارەکانیش پێویستە هەمووی دابەش بکەن و ناتوانن قۆرغکاری بکەن، بۆیە ئێستا بەردەوام غازمان بەدەست دەگات و بەپێی کارتەکان دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر دەشڵێت، ''بەهۆی ئەو دۆخەی دروست بوو، نرخی بەنزینیش کەمێک گران بوو، بەڵام بۆ ئەوەی نرخەکەی زیاتر گران نەبێت، ڕۆژانە بەنزینی حکوومی دابەش دەکرێت. ئەوەی دەکرێت هەمووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابینی دەکات و بەغدا تەنیا لە غازدا کەمێک هاوکارە، گەرنا هاوکاریی هەرێمی کوردستان ناکات لە دابینکردنی سووتەمەنیدا.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکات

THURSDAY, 26 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشی مووشەکە بالیستییەکەی ئێران بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات.

 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

THURSDAY, 26 MARCH 2026 17:03:54

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پرسنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌برى حه‌فزوڵڵا نێروه‌یى، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، راگەیاند.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشمەرگە بریندارەکانی بەسەرکردەوە

THURSDAY, 26 MARCH 2026 17:03:57

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریندارەکانی پیشمەرگەی بەسەرکردەوەو،  سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن. 

زانیاری ورد له‌باره‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی كاره‌بای نیشتمانی

THURSDAY, 26 MARCH 2026 16:03:22

هه‌ولێر -KDP. info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بوو كاره‌با كه‌می كرد، ئێستا جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌م زیادی کردووە و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكین كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌."

 
مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسروور بارزانی کرد

THURSDAY, 26 MARCH 2026 15:03:19

زاخۆ-KDP. info-  مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ، لە بروسکەیەکی هاوخەمیدا بۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر دەربڕی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact